27 05 2026
بە بۆنەی هەفتەی میراتی کولتوورییەوە:
ڕێزلێنان لە دوو ئەندامی دەستەی زانستیی زانکۆی کوردستان
هاوکات لەگەڵ هەفتەی میراتی کولتووری، بە پاساوی ساڵانێکی زۆر چالاکی و هاوکاری لە بواری میراتی کولتووریدا، ڕێز لە ئەندامانی دەستەی زانستیی کۆلێژی تەلارسازی و هونەری زانکۆی کوردستان گیرا.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان؛ ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە پێشەنگان، چالاکوانان و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی میراتی کولتووری، گەشتیاری و پیشە دەستییەکانی کوردستان، هاوکات لەگەڵ هەفتەی میراتی کولتووری و بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە بەرپرسان، پسپۆڕان و چالاکوانانی ئەم بوارە لە شاری سنە بەڕێوە چوو.
لەو مەراسیمەدا، ڕێز و پێزانین پێشکەش بە دکتۆر سەڵاحەدین مەولانایی و دکتۆر زاهید یووسفی، ئەندامانی دەستەی زانستیی کۆلێژی تەلارسازی و هونەری زانکۆی کوردستان کرا، لەبەرانبەر ساڵانێکی زۆر هاوکاری و چالاکییان لە بواری میراتی کولتووریدا.
