ڕاگەیەندراوی زانکۆی کوردستان بە بۆنەی هەڵبژاردنی سێیەمین ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران
زانکۆی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا، پیرۆزبایی هەڵبژاردنی حەزرەتی ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا حوسێنی خامنەیی وەک سێیەمین ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە:
بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
وێڕای دەربڕینی سەرەخۆشیی دووبارە بۆ شەهیدبوونی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی (قدس سره الشریف)، فەرماندەکان، سەربازان و خەڵکی بێتاوانی وڵات لە جەنگی ڕەمەزاندا، پیرۆزبایی هەڵبژاردنی شیاوی حەزرەتی ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا خامنەیی دەکەین وەک سێیەمین ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران.
بێگومان، قۆناغی داهاتوو، وەرزێکی نوێ دەبێت لە گەشەسەندنی ئێرانی ئیسلامی؛ وەرزێک کە لە سایەی متمانەی دوولایەنەی نێوان ڕێبەرایەتی و گەل و بە کەڵک وەرگرتن لە کۆششی بلیمەتان، گەنجانی خاوەن تێڕوانین و بەڕێوەبەرە دڵسۆزەکان، ڕێگەی گەیشتن بە بەرزبوونەوە و بڕوابەخۆبوون تەختتر دەکات.
لە خودای گەورە داواکارین تەمەنی ڕێبەرایەتی درێژ و پڕ لە شکۆ بێت و سەرکەوتنی بەردەوامی پێ ببەخشێت لە پاراستنی یەکڕیزی و شکۆی گەلی ئێران و سەربەرزیی نیشتمانە خۆشەویستەکەمان لە سایەی ڕێنماییە ژیرانەکانی.
زانکۆی کوردستان
١٨ی ڕەشەمێی ١٤٠٤
