هێرشکردنە سەر ئێران: پێشێلکارییەکی زەق لە یاسا نێودەوڵەتییەکاندا
هێرشی ڕژێمی ئیسرائیل و ڕژێمی ئەمریکا پێشێلکارییەکی ئاشکرای بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتییە، ئەم پێشێلکارییانەش بریتین لە:
١- پێشێلکردنی بڕگەی چواری ماددەی دووی مەنشووری نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە پەنا نەبردن بۆ هێز.
٢- پێشێلکردنی یاساکانی جەنگ لە چوارچێوەی هێرشکردنە سەر ناوچە ئارام و مەدەنییەکان وەک ناوچەکانی نیشتەجێبوون و قوتابخانەکان، و جەنگی دەرەوەی بەرەکانی شەڕ دژ بە کەشتییەکانی ئێران.
٣- پێشێلکردنی پارێزبەندیی سەرکردەکان و جێبەجێکردنی ڕێوشوێنی فرەسلووری لەم پێناوەدا.
٤- پێشێلکردنی بنەماکانی یاسای دەریاکان سەبارەت بە گەرووەکان، بەتایبەت گەرووی هورمز.
٥- هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ژیرخانەکانی وزە.
٦- هێرشکردنە سەر سایتەکانی پیتاندنی ئێران بە پێچەوانەی پابەندییە پادمانییەکان و ئەساسنامەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم و هتد...
بەڵگەکانی هەرکام لەم بڕگانە و درێژەی بابەتەکە دەکرێت لە پەیامەکانی داهاتوودا بخرێنە ڕوو.
گونجانی هێرشکردنە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی دراوسێ: کارێکی یاساییە یان نایاسایی؟
لە ماوەی نزیکەی مانگێکدا لە دەستپێکردنی جەنگی ڕژێمەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا دژ بە وڵاتەکەمان، پرسیارێکی جدی مێشکی خەڵکی بەخۆوە خەریک کردووە، ئەویش ئەوەیە کە هەنگاونان دژ بە وڵاتانی وەک بەحرەین، کوێت، قەتەر و ئیمارات تا چەند لەگەڵ پێوەرەکانی یاسای نێودەوڵەتیدا دەگونجێت؟ سەرەتا پێویستە ئاماژە بە لێدوانەکانی ترەمپ بکرێت سەبارەت بە هاوکاریی وڵاتانی بەحرەین، کوێت، قەتەر و ئیمارات، کە ئەمە خۆی لە خۆیدا بەڵگەیەکی سەلمێنراوە بۆ پشتڕاستکردنەوەی بانگەشەی ئێران لەسەر ڕۆڵی ئەو چوار وڵاتە لەم جەنگەدا. لەم ڕووەوە بە شێوەیەکی گشتی ئیستدلالی بەرپرسانی وڵاتەکەمان ئەوە بووە کە لەم وڵاتانەوە هێرش کراوەتە سەرمان و لە بەرامبەردا، وڵاتانی پێوەندیدار پەنایان بۆ ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ بردووە و تێڕوانینەکانی خۆیان لە چوارچێوەی بڕیارنامەیەکدا پەسەند کردووە. بەڵام یاسای نێودەوڵەتی خاوەنی چ ڕێسایەکە؟ لە ڕوانگەی یاسای نێودەوڵەتییەوە لە بڕیارنامەی ٣٣١٤ی کۆمەڵەی گشتیدا، ئەگەر لە خاکی ژێر دەسەڵاتی وڵاتێکی شەڕکەرەوە هێرش بکرێتە سەر وڵاتێکی تر، ئەوا ئەم هێرشەش بە واتای دەستدرێژی دێت. ئەمەش بەو مانایەیە کە جگە لە دروستیی هێرشکردنە سەر ڕژێمی ئیسرائیل و هێزەکانی ڕژێمی ئەمریکا، دەکرێت لە پێگەی بەرگریدا هێرش بکرێتە سەر هەر شوێنێک کە لە لایەن ئەوانەوە بێتە پێگەیەک بۆ هێرشکردنە سەر ئێران. لە درێژەدا دەکرێت ئاماژە بەو خاڵەش بکرێت کە لە کاتی پێناسەکردنی دەستدرێژیدا لە ساڵانی ٢٠١٠ و ٢٠١٧دا دووبارە بڕوای یاسایی وڵاتان بە بڕیارنامەی ٣٣١٤ بە ئاشکرا پشتڕاست کرایەوە و تاوانکاریی دەستدرێژی خرایە ژێر دەسەڵاتی دادگای تاوانی نێودەوڵەتییەوە. بێگومان ئەوەش دەخرێتە ڕوو کە سەرەڕای ئەم بڕیارە، بەربەستی دەسەڵاتی و کرداری لە لێکۆڵینەوەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتیدا بۆ تاوانەکانی ڕژێمەکانی سەرەوە هەیە. خاڵی کۆتایی؛ هیوای ئەوە دەخوازرێت کە دەزگای دیپلۆماسیی وڵاتەکەمان پەنا بۆ ئەم ئیستدلالە یاساییە بەرێت بۆ پاساودانی هێرشکردنە سەر بنکەکانی ئەمریکا.
مەهدی حاتەمی
دانشیاری گرووپی یاسای زانکۆی کوردستان
