05 01 2026

لە کۆبوونەوەی ڕوونکردنەوەیی «زانکۆ، بەسیرەت و بەرخۆدان»دا، جەخت لەسەر ڕۆڵی خەڵک لە بەردەوامیی شۆڕشی ئیسلامی، بەسیرەت و هاوڕێییکردنی کۆمەڵگە، گرنگیی پشتیوانی لە سیستەم و پێویستیی بەهێزکردنی فەرهەنگی بەرخۆدان و هۆشیاریی گشتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە ناوخۆیی و دەرەکییەکان کرایەوە.

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ڕوونکردنەوەیی «زانکۆ، بەسیرەت و بەرخۆدان» لە زانکۆی کوردستان

بەپێی ڕاگەیاندنی بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان، ئەم کۆبوونەوەیە ڕۆژی دووشەممە، ١٥ی بەفرانبار، لە چوارچێوەی بەرزڕاگرتنی «هەفتەی بەسیرەت و بەرخۆدان» و بە ئامانجی ڕوونکردنەوەی ڕۆڵی زانکۆکان لە پەرەپێدانی فەرهەنگی ئیثار، بەسیرەت و بەرخۆدان بەڕێوە چوو.

لە دانیشتنەکەدا، بابەتگەلێکی وەک ڕۆڵی خەڵک و ویلایەت لە سەرکەوتن و بەردەوامیی شۆڕشی ئیسلامی، گرنگیی متمانە بە بەڵێنە ئیلاهییەکان، و هەڕەشە و پیلانەکانی دوژمنان لە سەرەتای سەرکەوتنی شۆڕشەوە تا ئاژاوەگێڕی و ئۆپەراسیۆنە جۆراوجۆرەکانی سیستەمی ئیستیکبار (شامل کودەتا، شەڕی سەپێنراو، گەمارۆکان و شەڕی فەرهەنگی و مەعریفی) خرانە بەر باس و لێکۆڵینەوە.
هەروەها فەرهەنگی بەسیرەت و بەرخۆدان وەک هۆکاری سەرەکیی پاراستنی شۆڕش و ڕێگری لە نفووزی دوژمن لە ناوخۆی کۆمەڵگە، گرنگیی پاراستنی یەکپارچەییی نیشتمانی و ئاسایشی وڵات لە بەرامبەر هەڕەشەکان، و ڕۆڵی زانکۆ و مامۆستایان لە گواستنەوەی فەرهەنگی ئیثار و بەرخۆدان بۆ نەوەکانی داهاتوو، لەو بابەتانە بوون کە لە درێژەی ڕێوڕەسمەکەدا تاوتوێ کران.

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا، سەردار جەمشید ڕەزایی، فەرماندەی سوپای بەیتولموقەدەسی کوردستان، بەسیرەتی خەڵک و ویلایەتی بە ڕەمزی تێپەڕبوونی شۆڕشی ئیسلامی لە هەموو قەیرانەکان دانا و گوتی: «لە هەر شوێنێک شۆڕشی ئیسلامی لە پێچە مێژووییەکان تێپەڕی بێت و سەرکەوتوو بووبێت، ئەنجامی بەسیرەتی خەڵک، متمانە بە بەڵێنە ئیلاهییەکان و بوونی ویلایەت لە سەری حکوومەتی ئایینی بووە.»

سەردار ڕەزایی وێڕای بەرزڕاگرتنی یاد و بیرەوەریی ٥٥٣٦ شەهیدی پارێزگای کوردستان، ڕایگەیاند: «شۆڕشی ئیسلامی سەرەتای گۆڕانکارییە بنەڕەتییەکان بوو لە ئێران و جیهاندا و ئیسلامی ڕەسەنی محەممەدیی هێنایە ناو گۆڕەپانی سیاسەت و حوکمڕانی.»
ناوبراو بە ئاماژەدان بەوەی کە ڕەمزی مانەوەی شۆڕشی ئیسلامی لە ئامادەبوونی هۆشیارانەی خەڵک و ڕێبەریی حەکیمانەی ئیمامانی شۆڕشدایە، وتی: «ئەو هۆکارەی بووەتە هۆی ئەوەی ئەم شۆڕشە پێچەوانەی زۆربەی شۆڕشە مێژووییەکان لە ڕێڕەوی خۆی لانەدات، هەر ئەم ئامادەبوونە هۆشیارانەیەی خەڵک و متمانە بە ویلایەت بووە.»

فەرماندەی سوپای بەیتولموقەدەسی کوردستان بە ئاماژەدان بە دوژمنایەتیی بەردەوامی سیستەمی ئیستیکبار وتی: «لە کودەتا و شەڕی سەپێنراوەوە بگرە تا گەمارۆکان، شەڕی مەعریفی (شناختی) و ئاژاوەگێڕییەکان، دوژمنان هەوڵیان دا شۆڕشی ئیسلامی ڕابگرن، بەڵام لە هیچ کام لە ئامانجە ستراتیژییەکانی خۆیاندا سەرکەوتوو نەبوون.»
ناوبراو لە کۆتاییدا جەختی کردەوە: «خەڵکی ئێران سەرەڕای کێشە ئابووری و بژێوییەکان، وڵات و ویلایەتی خۆیان بەجێ نەهێشتووە و ئەمەش نیشانەیەکی ڕوونە لە بەسیرەت و باوەڕی ئەوان.»