12 04 2026

بانگەوازی وەرگرتنی بەهرەمەندە درەوشاوەکان بێ تاقیکردنەوە لە قۆناغی دکتۆرای زانکۆی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی ١٤٠٦-١٤٠٥

زانکۆی کوردستان، بە پشتکەستن بە پەیڕەوی وەرگرتنی بێ تاقیکردنەوەی بەهرەمەندە درەوشاوەکان لە قۆناغی خوێندنی دکتۆرا (ڕێنمایی ژمارە ٢/٣٠٧٨٦٢ ڕێکەوتی ١٧/١٠/١٤٠١ی وەزارەتی زانست، توێژینەوە و تەکنەلۆژیا)، لە نێوان هەڵبژێردراوە زانستییە خاوەن مەرجەکانی زانکۆی کوردستان و زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی تر بۆ نیوەساڵی یەکەمی ساڵی خوێندنی ١٤٠٦-١٤٠٥، لەو بوار و گرایشانەی لە فایلی هاوپێچدا هاتوون، خوێندکار وەردەگرێت.