19 10 2025
ئاگاداری: پاڵەوانێتیی تۆپی پێی ناوخۆی زانکۆ

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی وەرزشیی زانکۆ ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی بەڕێزی هۆگری وەرزشی تۆپی پێ دەکاتەوە کە بە مەبەستی هەڵبژاردنی تیپی زانکۆ بۆ بەشداری لە پاڵەوانێتییەکانی وڵات و ئۆڵۆمپیادی خوێندکاریدا، پاڵەوانێتیی تۆپی پێی ناوخۆیی بەڕێوە دەبات.
-
کاتی ناونووسین: لە ڕۆژی یەکشەممە، ٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠٤ تا ڕۆژی چوارشەممە، ٣٠ی ڕەزبەری ١٤٠٤
-
دەستپێکی یارییەکان: دووشەممە، ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٤
تیمەکان دەتوانن (لە چوارچێوەی تیمی ١٥ کەسیدا) بۆ ناونووسین لە ماوەی دیاریکراودا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی وەرزشی بکەن.