07 01 2026
ئاگاداریی گۆڕانکاری لە بەرنامەی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی ساڵی خوێندنی ١٤٠٥-١٤٠٤ی زانکۆی کوردستان
ئاگادارتان دەکەینەوە، بەپێی بڕیاری گرووپی کاری بەڕێوەبردنی خوێندنی باڵای پارێزگا، تاقیکردنەوەکانی هەفتەی یەکەمی زانکۆی کوردستان (لە ٢٠ تا ٢٥ی بەفرانبار) دواخراوە و بۆ ڕێکەوتی ٤ تا ٩ی ڕێبەندان گواستراوەتەوە.
جێگەی ئاماژەیە کە تاقیکردنەوەکانی هەفتەی دووەم (٢٨ی بەفرانبار تا ٢ی ڕێبەندان) بەپێی بەرنامەی پێشوو و بەبێ هیچ گۆڕانکارییەک بەڕێوە دەچن.
بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان
