30 03 2026

ئاگادارییەکی گرینگ سەبارەت بە بەردەوامیی پرۆسەی خوێندن لە ١٥ی خاکەلێوەوە

بە ئاگاداری خوێندکارانی هێژای زانکۆی کوردستان دەگەیەنین، بە پشتبەستن بە ڕاگەیەندراوی ٩ی خاکەلێوەی وەزارەتی زانست، توێژینەوە و تەکنەلۆژیا و بە لەبەرچاوگرتنی بەردەوامیی پەلامارەکانی دوژمنان بۆ سەر وڵاتە ئازیزەکەمان و بەپێی بڕیاری دەستەی سەرۆکایەتیی زانکۆ، بە مەبەستی پاراستنی ڕەوتی چالاکییە فێرکاری و توێژینەوەییەکان لە نیوەساڵی خوێندنی ئێستادا، سەرجەم پۆلەکانی زانکۆ لە ڕێکەوتی ١٥ی خاکەلێوەوە بە شێوازی مەجازی و لە ڕێگەی سامانی فێرکاریی مەجازیی زانکۆوە بەڕێوە دەچن.

ئاشکرایە کە ئامادەبوونی چالاک و ڕێکوپێکی خوێندکاران لە پۆلە مەجازییەکاندا، ڕۆڵێکی بەرچاوی دەبێت لە پاراستنی کوالێتیی فێرکاری و بەرەوپێشچوونی زانستی. بە سەرنجدان بەوەی کە هەڵسەنگاندنی فێرکاریی خوێندکاران بە شێوەی بەردەوام و لە درێژەی نیوەساڵدا لە لایەن مامۆستایانەوە ئەنجام دەدرێت، پێویستە خوێندکاران بە وردی و بەرپرسیارێتییەوە لە پۆلەکاندا ئامادە بن و بە شێوەیەکی ڕێکوپێک بەدواداچوون بۆ بابەتە دەرسەییەکان بکەن؛ بە پێچەوانەوە، ئەگەری سەرهەڵدانی کێشەی فێرکاری و کۆبوونەوەی بابەتەکان، بەتایبەت لە کاتی تاقیکردنەوەکان و کۆتایی نیوەساڵدا زیاد دەکات. زانکۆش هەموو ئامادەکارییە پێویستەکان لەوانە تۆمارکردنی پۆلەکان و دابینکردنی ژێرخانی گونجاو بۆ بەڕێوەبردنی باشی پۆلەکان و پێشکەشکردنی ناوەڕۆکی فێرکاریی شیاو دابین دەکات.

شایانی باسە کاتی بەڕێوەچوونی پۆلەکان بەپێی بەرنامەی یەکەوەرگرتن لە سامانی فێرکاریی گوڵستانی زانکۆ دەبێت. خوێندکارانی کارناسی (بەکالۆریۆس) کە لە لێواری دەرچووندان، بۆ سوودمەندبوون لە ئاسانکارییەکان، لەوانە زیادکردنی ژمارەی وانەکانی "ناساندن بە مامۆستا"، دەتوانن داواکارییەکانیان لە ڕێگەی "پێشخانی خزمەت"ی سامانی گوڵستانەوە بنێرن. هەروەها بەهۆی بارودۆخی ئێستاوە، دەرفەتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکانی بەرگری لە تێز و نامەی کۆتایی بە شێوەی مەجازی ڕەخسێنراوە و ئەم کۆبوونەوانە بەپێی یاسا و ڕێساکانی زانکۆ بەڕێوە دەچن. خوێندکارانی ئازیز لە ئەگەری ڕوودانی هەر کێشەیەکی فێرکاری، دەتوانن بابەت و داواکارییەکانیان لە ڕێگەی گفتینۆ (لە کاتژمێرە کارگێڕییەکاندا) یان پێشخانی خزمەتی سامانی گوڵستانەوە پێوشوێن بکەن تا لە کورتترین کاتدا لێکۆڵینەوەیان بۆ بکرێت.

کاتی بەڕێوەچوونی پۆلە کردەیییەکان (عەمەلی) کە گونجاو نین بۆ بەڕێوەچوونی مەجازی، دواتر ڕادەگەیەنرێت.

لینکە سوودبەخشەکان: