ئاگادارییەکی گرنگ بۆ خوێندکارانی شاهید و ئیسارگەری قۆناغی کارناسی (وەرگیراوانی ساڵی خوێندنی ١٤٠٤-١٤٠٥)

وێڕای پیرۆزبایی و بەخێرهاتن لە خوێندکارانی بەڕێز، ئاگادارتان دەکەینەوە:
بە لەبەرچاوگرتنی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەی گشتی، سیستەمی گواستنەوەی خوێندکارانی شاهید و ئیسارگەری وەزارەتی زانست، توێژینەوە و تەکنەلۆژیا لە ڕێکەوتی ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠٤ تا ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ بۆ تۆمارکردنی داواکاریی ئەو خوێندکارە شاهید و ئیسارگەرانەی کە مەرجەکانیان تێدایە و داواکاری گواستنەوە و میواندارییان هەیە (لە قۆناغەکانی کاردانی، کارناسیی پچڕاو و کارناسیی بەردەوامی وەرگیراوی ساڵی خوێندنی ١٤٠٤-١٤٠٥) کارا دەبێت.
بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە بە هیچ شێوەیەک ئیمکانی تاوتوێکردنی داواکارییەکانی دەرەوەی سیستەمەکە نییە، پێویستە خوێندکارانی داواکار سەرەتا لە زانکۆی بنەڕەت (زانکۆی وەرگیراو) ناوی خۆیان تۆمار بکەن و پاشان بە سەردانکردنی سیستەمی سەجادی ڕێکخراوی کاروباری خوێندکاران (portal.saorg.ir) داواکارییەکەیان تۆمار بکەن و کۆدی بەدواداچوون وەربگرن. ئەنجامی تاوتوێکردنی داواکارییەکەش لە کاتی دیاریکراودا هەر لە ڕێگەی هەمان ماڵپەڕەوە دەبینرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری خوێندکارانی شاهید و ئیسارگەری زانکۆی کوردستان